وهڵامێكی توند له وهزارهتی داراییهوه
پهیامێكی خێرا و گرنگ له وهزارهتی دارایی و ئابوورییهوه و ئاشكراكردنی ڕاستییهكان بۆ ڕای گشتی.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە داواکردنی دواخستنی مووچەی فەرمانبەران دەکەن و جەخت لە پابەندی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە داواکردنی شاندی هەرێم بۆ دواخستنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکەن، دوورن لە ڕاستی و تەنها هەڵمەتێکی چەواشەکارانەن.
ئاماژەی بەوە کردووە کە شاندەکە بە هیچ شێوەیەک داوای نەناردنی مووچەی نەکردووە و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، مووچە لە هەموو کێشەکان جیاکراوەتەوە.
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە کێشەکانی گومرگ، جێبەجێکردنی سیستەمی ئهسیکۆدا، پرسی باجی کۆمپانیاکان و کوالیتی کۆنترۆڵ.
له بڵاوكراوهكه دەڵێت: "ئامانجی سەرەکی ڕێکخستنی ئەم بوارە تەکنیکییانە بووە نەک قسەکردن لەسەر دواخستنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران، ههروهها مووچە بابەتێکی جێگیرە و ناکرێت بە کێشە سیاسی و تەکنیکییەکانەوە ببەسترێتەوە."
سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە کە داوایان کردووە مامەڵەکە بەپێی یاسای بودجە و ئیدارەدانی دارایی بێت، بە جۆرێک 50%ی داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ڕاپۆرتی داهاتەکان لە 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی دواتر تەواو دەبێت، بۆیە ناکرێت ئەم بابەتە بکرێتە بیانوو بۆ ڕاگرتن یان دواخستنی مووچە.
جێگەی باسە لە ماوەی ڕابردوودا دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق ڕەوانە بکرێت و جیا بکرێتەوە لە کێشە دارایی و سیاسییەکانی نێوان هەردوو حکومەت.
ئهمه لهكاتێكدایه، گفتوگۆکان لەسەر وردەکاریی ناردنی پارە و ڕادەستکردنی داهاتە ناوخۆییەکان بەردەوامە.