Banner
پایتەخت

150 کارمەندی کوردسات بێ مووچە ماونەتەوە

150 کارمەندی کوردسات بێ مووچە ماونەتەوە
کورتە

پایته‌خت ورده‌كاریی دزینی شه‌ش مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی 'كوردسات' له‌لایه‌ن شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.

کێشەیەکی دارایی گەورە لە کەناڵی کوردسات سەرهەڵدەدات و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە دەستوەردان و خواردنی پاره‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی کارمەندان تۆمەتبار دەکرێت.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پایته‌خت میدیای ڕاگەیاند، بە بڕیاری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، مووچەی 6 مانگی بەشێکی زۆری کارمەندانی کەناڵی کوردسات خوراوە و پێیان نەدراوە. ئەم دەستوەردانە لە کاتێکدایە کە دێرین لەتیف ڕەشیدی کوڕی، بەڕێوەبەری کەناڵەکەیە و زۆر جار دایکی کاروبارەکانی بۆ بەڕێوە دەبات.

بەپێی زانیارییەکانی پایته‌خت میدیا، ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە مووچەکانیان پێ نەدراوە زیاتر لە 150 کەسە و لە تەواوی نووسینگەکانی کەناڵەکە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان کار دەکەن. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کۆی گشتی ئەو پارەیەی لە کارمەندان بڕدراوە دەگاتە نزیکەی 1,000,000 دۆلاری ئەمریکی.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری پێشووی عێراقە و پێشتریش چەندین جار بەوە تۆمەتبار کراوە کە پارەیەکی زۆری لە ئیدارەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بردووە.

01 تەمموز 2026 15:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026