سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران و ته‌مووز هاته ده‌نگ

سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له مووچه و بودجه‌ی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه
مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مووز مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ حكومه‌تی فیدڕاڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دواخست و به‌چه‌ندین بیانووی جیاواز ڕه‌وانه‌ی نه‌كرد، بینیمیان له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی مانگێكی خه‌رج كرد، كه مووچه‌ی مانگی ئایار بوو، هه‌ر بۆیه ئێستا دوو مووچه‌ی دیكه ماوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین كه مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران و ته‌مووزییش هاوشێوه‌ی ئایار ڕه‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌باره‌ی مووچه باسی له‌وه‌شكرد، زۆر جار وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستێوه‌ردان له مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان ده‌كات، كه ئێمه ئه‌مه به‌ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ك پێشێلكارییه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ده‌یبینین، باشترین ڕێگه چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ڕێككەوتنه لەسەر بودجەی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق، كه ئه‌مه زۆر واقیعییه و ده‌توانێت كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.