Banner
پایتەخت

گەورەترین کارگەی وەبەرهێنانی AI لە جیهان دروست دەکرێت

گەورەترین کارگەی وەبەرهێنانی AI لە جیهان دروست دەکرێت
کورتە

کۆریای باشوور بەردی بناغەی زیرەکیی دەستکرد دادەنێت.

کۆریای باشوور گەورەترین کارگەی وەبەرهێنانی چیپی زیرەکی دەستکرد لە جیهان دروست دەکات.

سامسۆنگ، کۆمپانیای گەورەی بواری تەکنەلۆژیا ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای SK ، بڕی 800 ترلیۆن یەن کە (دەکاتە 518 ملیۆن دۆلار) تەرخان بکەن بۆ دروستکردنی گەورەترین کارگەیی بەرهەمهێنانی چیپی زیرەکی دەستکرد لە باشووری ڕۆژئاوای کۆریای باشوور.

لیی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، هەردوو کۆمپانیای بەیەکەوە گەیاند و باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی هەڵبژارد، چونکە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی پیشەسازییە و چەندین کارگەی بەرهەمهینانی لە بواری جۆراوجۆر تێدایە، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم ناوچەیە لەژێر پارتی لیبرالی دیموکرات سەرۆکی وڵاتەکە دایە.

سەرۆکی کۆریای باشوور گوتی: "ئێمە پێویستە بەردی بناغەی زیرەکی دەستکرد  پێش هەموو وڵاتانی تر دابنێین، ژیرەی دەستکرد لە بواری فیزیا، سەنتەری داتا، نیمچەڕێبەرەکان، ئامانجی سەرەکیمان دەبێت بۆ هەنگاونان بۆ پێشەوە".

سامسۆنگ لە ناو کۆمپانیا سەرەکییەکانی جیهاندایە بۆ بەرهەمهێنانی چیپی زیرەکی دەستکرد،  گەشەی خێرای بازاڕی AI وای کردووە کۆمپانیاکە وەبەرهێنانی گەورە لە بواری چیپ و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکاندا بکەن.

29 حوزەیران 2026 16:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026