نهێنییەکانی بودجەی 7 ساڵی ڕابردوو به داتا
وەزارەتی دارایی پەردە لەسەر گەورەترین بڕینی بودجە لادەبات و وردهكارییهكهی به داتا و ژماره ئاشكرا دهكات.
بەپێی داتا فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە پەرتووکی کار و چالاکییەکانی ساڵانی 2019 تا 2025 بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی فیدراڵ لە 7 ساڵی ڕابردوودا تەنها کەمتر لە نیوەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کردووە.
ئهمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری حهوت ساڵی ڕابردووی ناردنی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لهلایهن عێراقهوه بڵاوكردهوه. بهپێی داتاكه لە کۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار کە پشکی شایستەی هەرێم بووە (دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان)، تەنها 33 ترلیۆن دینار نێردراوە کە زۆربەی بۆ مووچەی فەرمانبەران بووە.
بهپێی داتاكانی وهزارهتی دارایی، بەغدا زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕیوە، ئەمەش یەکسانە بە 58%ی کۆی ئەو بودجەیەی کە دەبوو ڕەوانە بکرێت.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە لەو ماوەیەدا حکومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە، ئەمەش بارگرانییەکی دارایی گەورەی بۆ دامەزراوەکانی هەرێم دروست کردووە.