پێشمەرگەیەک تەزووی کارەبا لێی دا و گیانی لەدەستدا
پێشمەرگەیەک لە کاتی هەڵواسینی فلێکسدا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
کەمێک پێش ئێستا، پێشمەرگەیەک لە کاتی هەڵواسینی فلێکسدا تەزووی کارەبا لێی داو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، ئەو پێشمەرگەیەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی سەڵاح وەلییە و لە دایکبووی ساڵی 1981.
ڕەفیق قادر باسی لەوە کرد، لە کاتی کارکردن و هەڵواسینی فلێکس لە ناوچەی پیشەسازی کەلار، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی سپاردووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو بە مەبەستی ڕێکارە یاسایی و پزیشکییەکان، ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادی کەلار کراوە.