پایتەخت

دوو کارمەند بەهۆی کەمتەرخەمی لە بەهاناوەچوونی بریندارەکان سزا دەدەین

دوو کارمەند بەهۆی کەمتەرخەمی لە بەهاناوەچوونی بریندارەکان سزا دەدەین
کورتە

دوو کارمەندی تەندروستی ڕانیە بەهۆی کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی بریندارەکاندا سزا دەدرێن

لە کاردانەوەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لەسەر دۆخی بریندارانی ڕووداوەکەی ڕانیە، تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەی ورد بڕیاری سزادانی دوو کارمەندی کەمتەرخەمی بەشی تیشکیان داوە.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کاری کۆچکردوانی ڕووداوەکە کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی ڕاپەڕین هاتووە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر سەنتەری تیشک لە ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا. 

 

تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە دا، پاش وردبینی دەرکەوتووە کە سەرەڕای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە بریندارەکان، کەم تەرخەمی هەبووە.

 

لە بەشێکی دیکەدا تەندروستی ڕاپەڕین جەخت دەکاتەوە، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە حاڵەتانە، لیژنەکە سزای بۆ کەمترین کەمتەرخەمی دەرکردووە.

 

لە کۆتایی دا تەندروسی ڕاپەڕین ڕوونیکردەوە، دوو لەو کارمەندانەی کە بە کەمتەرخەم دیاریکراون سزادراون، هاوکات سزای ئاگادارکردنەوەش ئاراستەی تەواوی ستافی بەڕێوەبردنی سەنتەری تیشک کراوە.

23 حوزەیران 2026 20:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026