پایتەخت

مەسرور بارزانی پارکێکی گەورەی لە عەنکاوە کردەوە

مەسرور بارزانی پارکێکی گەورەی لە عەنکاوە کردەوە
کورتە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پارکێکی گەورەی لە قەزاری عەنکاوە کردەوە کە ڕووبەرەکەی 60 هەزار مەتر چوارگۆشەیە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلی لە قەزای عەنکاوە کردەوە، کە بە دیزاینێکی جیاواز و ناوازە دروستکراوە لەسەر ڕووبەری 60 هەزار مەتر چوارگۆشە.


ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (23ـی حوزەیرانی 2026) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پارکی باخچە هەواڵسراوەکانی بابلی لە قەزای عەنکاوە کردەوە. 


لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختیکردەوە کە کردنەوەی ئەم پارکە بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکە و هەموو هەولێر و گەشتیارانە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، سەرەڕای دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و ڕۆڵی لە پاکڕاگرتنی ژینگە دەبێت.


هاوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: هەموو هاووڵاتییان شایەنی ئەوەن زیاتر خزمەت بکرێن و پێکەوە هەوڵ بدەین کۆمەڵگەیەکی تەندروست بۆ خۆمان و گەشتیاران دروست بکەین.


پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل لە قەزاری عەنکاوە، لە سەر ڕووبەری 60 هەزار مەتر چوارگۆشە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دروستکراوە و لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێکراوە کە چەندین بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، 25 هەزار درەختی تێدایە، جگە لە چەندین کۆشک و کافێ، بەرزەپرد و شوێنی پیادەڕۆیی و وەرزشکردن و شوێنی ئاهەنگگێڕان و پارکی ئۆتۆمبێلی تێدایە و بەرزترین ستوونی ئاڵای کوردستانی تێدا دانراوە بە بەرزی 63 مەتر کە بەرزترینە لەسەر ئاستی عێراق.

23 حوزەیران 2026 20:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026