پایتەخت

چوار بەنزینخانە بەهۆی بەنزینی خراپەوە داخران

چوار بەنزینخانە بەهۆی بەنزینی خراپەوە داخران
کورتە

بەنزینی خراپیان دەدا بە خەڵک؛ چوار بەنزینخانە لە سۆران داخران و توندترین سزا دران

دوای ئەوەی دەرکەوت بەنزینی خراپ و کوالێتی نزم بە شۆفێران دەدەن، پۆلیسی سۆران بە هەماهەنگی قایمقامیەت چوار بەنزینخانەی گەورەی شارەکەی داخست.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ڕێنماییەکان و نزمی و خراپی کوالێتی بەنزینەکەیان، چوار بەنزینخانە لە سنووری قەزاکە داخران، هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچی یان ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانەوە بکەن.

 

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، فەرمانی داخستنی ئەو چوار بەنزینخانەیە لەسەر بنەمای نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەوت و کانزاکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران دەرچووە، پاشان مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن هەڵساون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و داخستنی بەنزینخانە سەرپێچیکارەکان.

23 حوزەیران 2026 21:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026