مەسرور بارزانی: میدیاکاران جێگەی ڕێزن
مەسرور بارزانی: میدیاکاران جێگەی ڕێزن و پێویستە هەموو لایەک ڕێز لە پیشەی ڕۆژنامەنووسان بگرن
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، میدیاکاران هەمیشە جێگەی ڕێزن و پێویستە لەسەر هەموو لایەک ڕێز لە پیشەی ڕۆژنامەنووسان بگرن.
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، میدیاکاران جێگەی ڕێزن و دەبێت لە سەرجەم ئاستەکاندا ڕێز لە پیشەی ڕۆژنامەنووسان بگیرێت، هاوکات داواش لە میدیاکاران دەکات بە شێوازی پیشەیی کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.
مەسرور بارزانی ڕوونیکردەوە، پێویستە ڕۆژنامەنووسانیش بە شێوازێکی تەواو پیشەیی کاری خۆیان بکەن، چونکە کارێکی باشی بەم شێوازە دەبێتە هۆی ئەوەی هەم ئەوان ڕێز لە خەڵک بگرن و هەمیش پیشەکەی خۆیان بپارێزن.
لە کۆتایی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، پێویستە لەسەر هەموو لایەک بە بێ جیاوازی ڕێز لە ئەرک و پیشەی ڕۆژنامەنووسان بگرن.