پایتەخت

دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن دیاریکرا

دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن دیاریکرا
کورتە

دوا وادە بۆ لینکی فۆڕمی دامەزراندنی 250 کەس لە هەڵەبجە دیاریکرا

لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی خوازیارانی کار دەکات و کۆتا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە هەڵەبجە ڕادەگەیێنێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە، کۆتا مۆڵەتە بۆ پێشکەشکردنی فۆرمی دامەزراندنی 250 کەس و سیستمەکە بە یەکجاری دادەخرێت.

 

لیژنەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە وادەی دیاریکراو بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکان بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، لیژنەکە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە مەرجەکانیان تێدایە و تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی زانیارییەکانیان بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەو هەلی کارە.

 

ئەم پڕۆسەیە کە بە ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی بەڕێوەدەچێت، دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە خۆ دەگرێت، هەلی کارەکان بۆ 32 پسپۆڕیی جیاواز لە دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکراون، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی شارەکە و پڕکردنەوەی پێداویستیی فەرمانگە حکومییەکان.

23 حوزەیران 2026 18:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026