پایتەخت

زمانی بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیاکاران مەترسیدارە

زمانی بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیاکاران مەترسیدارە
کورتە

کاردانەوەی ڕۆژنامەنووسان بەرامبەر سوکایەتییەکانی سەرۆکی یەکێتی و شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ده‌روونی و لێككه‌وته‌كانی

ڕۆژنامەنووسێك ڕەخنەی توند لە زمان و شێوازی مامەڵەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرێت و هۆشداری لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی زمانی زبر لە کایەی سیاسیدا دەدات.

 

ڕۆژنامەنووس بلێسە ئیسماعیل ئاماژەی بە چەند ڕووداوێکی کۆتایی کردووە کە تێیدا سەرۆکی یەکێتی دەستەواژەی نەشیاوی وەک 'هەی حوشتر' بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەکارهێناوە و لە وەڵامی داواکاریی هاووڵاتییانیشدا بۆ دابینکردنی ئاو، دەستەواژەی 'چاویان دەرێ'ی بەکارهێناوە.

 

ئەم ڕۆژنامەنووسە دەڵێت: ئەم جۆرە ڕەفتارانە کە لەلایەن دەوروبەری ناوبراوەوە وەک 'خاکیبوون' و تایبەتمەندییەکی 'ناوازە' نمایش دەکرێن، لە ڕاستیدا لە ڕەفتاری سەرۆک باندەکانی ناو فیلمەکان دەچێت نەک سەرۆکی حزبێکی سۆسیال دیموکرات.

 

له‌ كۆتاییدا جەخت دەکاتەوە، کە کۆبوونەوەی زمانی زبر و کردەوەی توندوتیژانە پێکەوە، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ناوبانگی سیاسیی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

 

23 حوزەیران 2026 16:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026