ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌باره‌ی سوكایه‌تییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی به‌ رۆژنامه‌نووسان و ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو شه‌رمه‌زار كرد.

ئه‌مرۆ ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرکۆنەی ئەو سوکایەتییەی کرد، کە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدرا.

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئەو ڕەفتارەی بە 'شەرمەزارکەر' ناوبرد و ڕەخنەی تووندیشی لە بێدەنگیی ئەو ڕۆژنامەنووسانە گرت کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لەوێ ئامادە بوون.




هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕێی دەنگێکی ناڕەزایەتی یان داوای لێبووردنی لە ناوخۆی یەکێتییەوە دەکرد، بەڵام بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

لە کۆتاییدا داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە هاوپشتی یەکتر بن و بێ ترس ڕووبەڕووی ئەم جۆرە دیاردانە ببنەوە، بێدەنگیی لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش لە ئاست ئەم سوکایەتییە بە 'سامناک و خەمناک' وەسف دەکات.