پایتەخت

شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کەوتە داوی پۆلیسەوە و ده‌ستگیركرا

شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کەوتە داوی پۆلیسەوە و ده‌ستگیركرا
کورتە

هۆکارەکانی ڕووداوەکەی ڕانیە یەک بە یەک ئاشکرا کران و سه‌رپێچیكاریش ده‌ستگیركرا

به‌شێك له‌ وردەکارییەکانی ڕووداوە خوێناوییەکەی ڕانیە ئاشکرا کران و چه‌ند هۆکارێكی سەرەکیی کارەساتەکە ڕاگه‌یه‌ندران.

 

ئه‌مرۆ عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتووچۆی ڕانیە به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، کە شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلەی بووەتە هۆی ڕووداوەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەپێی لێکۆڵینەوەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ئاراستەی دروستی خۆی ڕۆیشتووە، بەڵام ماتۆڕسکیلەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ و نایاسایی هاتووەتە سەر شەقامەکە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست بدات و پێکدادان ڕووبدات.

 

وتەبێژی هاتووچۆ باسی له‌وه‌شكرد، جگە لە سەرپێچیی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە، تیژڕەویی ئۆتۆمبێلەکەش هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی زیانەکان بووە.

 

لەم ڕووداوەدا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دایکێک و 2 منداڵی ئەندامی یەک خێزانن، هەروەها 2 کەسی دیکەش بریندارن.


23 حوزەیران 2026 14:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026