پایتەخت

ڕانیه‌؛ لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی ده‌ستیپێكرد

ڕانیه‌؛ لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی ده‌ستیپێكرد
کورتە

وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌رمانی لێپرسینه‌وه‌ و دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی 'كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی ڕانیه‌' ده‌ركرد

دوای ئەوەی دەرکەوت لە کاتی ڕووداوێکی جەرگبڕدا بەشی تیشک کارمەندی لێ نەبووە، وەزیری تەندروستی فەرمانی دا بەدواداچوونی ورد بۆ کەمتەرخەمییەکان بکرێت و لێژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت.

 

ئه‌مڕۆ دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ڕانیه‌وه‌ به‌ پایته‌خت میدیای راگه‌یاند، كه‌ بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر کەمتەرخەمییەکانی نەخۆشخانەی ڕانیە دەرکردووه‌.

 

وەزیری تەندروستی بۆ پایته‌خت ئاشكرای كرد، كه‌ کە دکتۆر سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕینی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ورد و لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە.



وەزیر جەختی کردەوە کە هەر لایەنێک یان پزیشکێک لەو کاتەدا کەمتەرخەم بووبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە و ڕێگە نادرێت ژیانی هاووڵاتییان بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بکەوێتە مەترسییەوە.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە کاتی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی ڕانیە-دەربەند، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 2 کەسی دیکە، بەشی تیشکی نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە پزیشک و کارمەندی لێ نەبووه‌.

23 حوزەیران 2026 14:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026