پایتەخت

تورکیا زیاتر لە 200 کەس دەستگیر دەکات

تورکیا زیاتر لە 200 کەس دەستگیر دەکات
کورتە

حکومەتی تورکیا پلانێکی تووندی ئەمنی پێش لوتکەی ناتۆ پەیڕەو دەکات

هێزە ئەمنییەکان لە پایتەختی تورکیا، بە گومانی پەیوەندیی بە  گروپە توندڕەوەکانەوە، زیاتر لە 200 کەسیان دەستگیرکرد پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە لە مانگی داهاتوودا لە ئەنقەرە بکرێت.

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، داواکاری گشتی تورکیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی 241 تۆمەتباریان دەرکرد و دواتر 209 کەسیان لە هەڵمەتەکانی پۆلیس و جەندرمەدا لە دەوروبەری ئەنقەرە دەستبەسەر کران، بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا، هەڵمەتەکان بەردەوام دەبن بۆ دەستگیرکردنی ئەو 32 تاوانبارەی ماوە.

 

لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، 56 کەس گوایە چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی بن و 35 کەس ئەندامی پارتی ڕزگاریخوازی گەلی شۆڕشگێڕ بەرە، کە گرووپێکی چەپی دوورە و بە هێرشی چەکداری و تیرۆرکردن لە تورکیا ناسراوە.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پلانی ڕێوشوێنی ئەمنی توند بۆ لوتکەکە داناوە، لەوانە قەدەغەکردنی خۆپیشاندان و سنووردارکردنی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو فڕۆکەخانەکان دەچن، هەروەها داخستنی ناوچەکانی دەوروبەری شوێنی کۆبوونەوەی لوتکەکە و ئەو هۆتێلانەی میوانداری شاندەکان دەکەن.

23 حوزەیران 2026 12:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026