لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ نووسراوێکی فەرمی بڵاوكرایهوه، کە واژۆكهی سهری دهگهڕێتهوه بۆ ڕێکەوتی 10/06/2026 و ئاماژە بەوە دراوه، کە ئەم پارێزەرە توانیویەتی کێشەکانی یانەی هەولێر چارەسەر بکات و یانەکە بگەیەنێتە ڕیزبەندی 3 لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
ههروهها لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران لە نووسراوێکدا بۆ پارێزگاری هەولێر، داوای پاڵپشتی زیاتر بۆ ئەم یانەیە و سەرۆکەکەی دەکات، بەو پێیەی خزمەتێکی گەورەیان بە ناوبانگی شارەکە و هەرێمی کوردستان بەگشتی کردووە.
ئەم دەستکەوتە وەرزشییە وایکردووە یانەی هەولێر بۆ یەکەمجار مافی بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی بەدەستبهێنێت.
