پایتەخت

دانا تەقیەدین: دەیانەوێت هاوشێوەی شاسوار عەبدولواحید تەنازول بە لاهور تاڵەبانی بکەن

دانا تەقیەدین:  دەیانەوێت هاوشێوەی شاسوار عەبدولواحید تەنازول بە لاهور تاڵەبانی بکەن
کورتە

تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی: دەستوەردانی حزبی ڕێگرە و لاهور تاڵەبانی هۆشداریی مانگرتن دەدات

لاهور تاڵەبانی و تەواوی دەستگیرکراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر کەیسەکەیان ڕێڕەوی یاسایی خۆی نەگرێت، مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

 

دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی کەسوکاریان، لە ئێستادا لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی مانیان لە خواردن نەگرتووە، بەڵکو تەنیا ڕێبواری حامید حاجی غالی، حەمەڕەش و بەشێک لە گیراوانی لالەزار مانیان گرتووە. 

 

ناوبراو ڕەخنەی تووندی لە ئاسایشی سلێمانی گرت، کە هیچ زانیارییەکیان پێنادات و گوتی، سبەی دووشەممە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ دۆخی تەندروستییان دەکەن.


 دانا تەقیەدین ڕوونی کردەوە، لە دانیشتنی هەفتەی ڕابردوودا لاهور و پۆڵاد باسیان لە دووبارەبوونەوەی مانگرتن نەکردبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی چەقبەستوویی دادگاوە دۆخەکە گۆڕاوە.

 

گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی جەختی کردەوە، ئەم هێواش ڕۆشتنەی دۆسیەکان تەنیا بۆ یەک مەبەستە، ئەویش هاوشێوەی کەیسەکەی پێشووتری شاسوار عەبدولواحیدە، تاوەکو لە ڕێگەی کات کوشتن و گوشارەوە، تەنازول و سازشی سیاسی بە لاهور تاڵەبانی و دەستبەسەرکراوانی لالەزار بکەن.

 

دانا تەقیەدین باسی لەوە کرد، دەستگیرکراوەکان چیتر ئەم دۆخە قبووڵ ناکەن و ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دادگا لە ژێر کاریگەری حزب ڕزگار نەکرێت، پرۆسەی مانگرتنەکە دەست پێ دەکات.

21 حوزەیران 2026 22:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026