لاهور تاڵەبانی و پارێزەرەکانی بێدەنگییان شکاند
سبەی ڕۆژێکی چارەنووسسازە بۆ لاهور تاڵەبانی و دەستگیرکراوانی لالهزار
لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار دادگای سلێمانی تاقی دەکەنەوە و تیمی یاسایی لاهور تاڵەبانی هۆشداریی کۆتایی دەدەن و دهڵێن: یان گواستنەوەی کەیسەکە بۆ هەولێر، یان سەلماندنی ئەوەی کە دادگا لەژێر هەژموونی حزبیدایە.
ئهمڕۆ تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی لە پەیامێکی فەرمیدا ڕایانگەیاند، کە دۆسیەی لالهزار لە دادگای سلێمانی بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە پەکخراون و ڕێگری لە ڕێڕەوی یاسایی دەکرێت.
ههروهها لاهور تاڵەبانی و تەواوی دەستگیرکراوانی لالهزار له ڕێگهی تیمی پارێزهرانهوه باس لهوه دهكهن، كه ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسیەکانیان ڕێڕەوی یاسایی وەرنەگرن، دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە ڕێبوار حامید حاجی غالی و حەمەڕەشی پاسەوانی لاهور تاڵەبانی بە فەرمی مانیان لە خواردن گرتووە و داوا دەکەن دۆسیەکانیان بگوازرێنەوە بۆ دادگاکانی هەولێر.
بڕیارە سبەی دادگای تەمیز بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی دۆسیەی گیراوانی لالەزار بدات، دوای ئەوەی وادەی دیاریکراو بۆ دادگای سلێمانی کۆتایی دێت.