باوکی یاد بۆ پایتەخت: ئەنجامی پشکنینەکانی کوڕەکەم ئاشکرا دەکەین
ئەنجامی پشکنینەکان کۆتایی بە گومانەکان دێنێت
باوکی یاد ئەنجامی فەرمی پشکنینی دی ئێن ئەی کوڕەکەی وەرگرتووەتەوە و ڕادەستی ئاسایشی گشتی ڕاپەڕینی کردووە.
سەرباز باڵەکی، باوکی یاد بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجامی فەرمی پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) کوڕەکەی لە بەڵگەی تاوانی هەولێر وەرگرتووەتەوە و ڕادەستی ئاسایشی گشتی ڕاپەڕینی کردووە.
سەرباز باڵەکی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجامی کۆتایی نازانم بەڵکو سبەی ئاسایشی گشتی ڕاپەرین ئەنجامەکان ئاشکرا دەکات کە ئایا تەرمەکە یادە یاخود نا.
باوکی یاد باسی لەوە کرد، لە خۆمەوە هیچ کەسێک تۆمەتبار ناکەم و پێش یاسا ناکەوم و سبەی ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن.
لە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2026، منداڵێک بە ناوی 'یاد سەرباز'، لەگەڵ دایکی سەردانی ماڵی باپیری لە گوندی ئێندزە سەر بە بناری چیای قەندیل دەکات، بەڵام لەوێ بە شێوازێکی کتوپڕ گوماناوی ون دەبێت، دەستبەجێ پرۆسەیەکی بەرفراوانی گەڕان بەدوایدا لە سەرانسەری ناوچەکە دەست پێ دەکات.
دوای تێپەڕبوونی 16 ڕۆژ بەسەر پرۆسەی گەڕان و بەدواداچووندا، تەرمی یاد سەرباز لە سنووری گوندی ئێندزە دۆزرایەوە، پاشان بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.