کادرێکی پێشووتری یەکێتی لەسەر دەنگ نەدان بە حزبەکەی تەقەی لێکرا
کادرێکی پێشووتری یەکێتی لەسەر ئەوەی چیتر لەگەڵ یەکێتی نەماوە، فیشەکبارانییان کردووە
دانیشتوویەکی گەڕەکی شەهیدانی یەکێتی لە شاری هەولێر، لەلایەن دراوسێیەکی خۆیەوە هێرشی دەکرێتە سەر و بە چەقۆ بریندار دەکرێت.
کامەران، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی یەکێتی و کادری پێشووتری یەکێتی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەو پێشووتر کادری یەکێتی بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2024 دەنگی بە پارتی داوە، لەو کاتەوە بیانووی پێ دەگیرێت و لە 19ی 5ی 2026 ناچار کراوە ماڵەکەی جێبهێڵێت.
کامەران باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ کاتێک ویستوویەتی سەردانی ماڵەکەی بکاتەوە، بەڵام 10 بۆ 15 فیشەکی پێوە نراوە، کاتێکیش ویستوویەتی لەگەڵ خێزانەکەیدا ناوچەکە جێبهێڵێت، لە لایەن دراوسێیەکیانەوە بە ناوی شۆڕش کە بە گوتەی ئەو کاری ماددەی هۆشبەر دەکات، بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و لە چوار شوێنەوە بریندار کراوە.
ئەو کادرەی پێشووتری یەکێتی جەختی کردەوە، بەهۆی گۆڕینی هەڵوێستی سیاسییەوە دەیانەوێت لە گەڕەکەکە دەری بکەن، تەنانەت کامێرای چاودێرییان لەسەر ماڵەکەی داناوە و بە چەقۆ و فیشەک زیانی زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکەش گەیاندووە، بە جۆرێک ئێستا لەسەر شەقام ماوەتەوە.