نەتانیاهۆ قسەی کۆتایی کرد
وردهكاریی دوایین گوتاری نەتانیاهۆ و ههڵوێسته نهگۆڕهكهی دژی تاران
نەتانیاهۆ له نوێترین دهركهوتنیدا ههڵوێستی نهگۆڕی خۆی بهرانبهر به تاران دووپاتكردهوه و دژایهتی وڵاتهكهی بۆ چهكی ئهتۆمی ئێران ڕاگهیاند.
ئهمرۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە گوتارێکی نوێدا ڕایگەیاند، کە تا ئەو لە دەسەڵات بێت، ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. ههروهها گوتی: ئەگەر هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل نەبوایە، ئێران ئێستا خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی دەبوو و بەکاریشی دەهێنا.
نەتانیاهۆ جەختی کردەوە کە هێزەکانیان لە باشووری لوبنان دەمێننەوە بۆ پاراستنی دانیشتووانی باکوور و كشانهوه له ئارادا نییه.
ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە؛ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، دەڵێت ڕێککەوتنیان لەگەڵ واشنتن لە بەرژەوەندی تارانە و 6 ملیار دۆلاریان بۆ دەگەڕێتەوە.
هاوکات، گرژییەکان لەگەڵ حیزبوڵڵا گەیشتوونەتە لووتکە و دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لێدانی توند لە ئێران دەکات ئەگەر گروپە چەکدارەکان ڕانەگیرێن.
ئەم ململانێیە لە کاتێکدایە کە ناوخۆی ئیسرائیل لە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ ناڕازییە؛ بەپێی ڕاپرسییەکی زانکۆی عیبری، 92%ی ئیسرائیلییەکان پێیان وایە ئێران لەم ململانێیەدا وەک براوە هاتووەتە دەرەوە.