پایتەخت

بە داتا؛ مزگەوتی گەورەی بارزانی دەبێتە گەورەترین مزگەوتی جیهان

بە داتا؛ مزگەوتی گەورەی بارزانی دەبێتە گەورەترین مزگەوتی جیهان
کورتە

دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەک کە سەرنجی جیهان بۆ هەولێر ڕادەکێشێت

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی بە ڕووبەری زیاتر لە دوو ملیۆن مەتر چوارگۆشە
 دانا، کە چاوەڕوان دەکرێت لەکاتی تەواوبوونیدا ببێتە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵە ئیسلامی و ئایینییەکانی جیهان لەڕووی ڕووبەر و دیزاینی تەلارسازییەوە.

 

لە ڕووی ڕووبەرەوە مزگەوتی گەورەی بارزانی بە بەراورد بە مزگەوتە گەورەکانی تری جیهان دەبێتە گەورەترین مزگەوت لەسەر ئاستی جیهان.

 

ڕووبەری گەورەترین مزگەوتەکانی جیهان: 

 

مزگەوتی حەرەم (مەککەی پیرۆز):  1,500,000 مەتر چوارگۆشە

مزگەوتی نەبەوی (مەدینە): زیاتر لە 400,000 مەتر چوارگۆشە

مزگەوتی گەورەی جەزائیر: نزیکەی 400,000 مەتر چوارگۆشە

مزگەوتی ئیمام ڕەزا (ئێران) : زیاتر لە 330,000 مەتر چوارگۆشە

مزگەوتی شێخ زاید (ئەبو زەبی): نزیکەی 290,000 مەتر چوارگۆشە

مزگەوتی جەمکەران (ئێران) :  نزیکەی 250,000 مەتر چوارگۆشە 

مزگەوتی پادشای (پاکستان) :  نزیکەی 160,000 مەتر چوارگۆشە 

مزگەوتی ئیستیقلال (ئەندۆنیسیا) : نزیکەی 95,000 مەتر چوارگۆشە 

مزگەوتی حەسەنی دووەم (مەغریب) :  نزیکەی 90,000 مەتر چوارگۆشە
 
مزگەوتی فەیسەڵ (پاکستان) : نزیکەی 54,000 مەتر چوارگۆشە

 

پرۆژەکە بەشێکە لە دیدگایەک بۆ زیندووکردنەوەی تەلارسازی ڕەسەنی کوردی و بەرجەستەکردنی شوناسی نەتەوەیی و کولتووری کوردستان، دیزاینەکە ئیلهام لە خێمەی نەریتی کوردی (ڕەشماڵ) وەرگیراوە، هەروەها پڕۆژەکە هۆڵێکی سەرەکی نوێژکردن کە توانای نزیکەی نۆ هەزار نوێژخوێنی تێدا دەگرێتەوە، کتێبخانەیەکی گەورە، مۆزەخانەیەکی دەستنووس و مێژووی کورد و ئیسلام، قوتابخانەیەکی ئایینی، هۆڵی کۆنفڕانس و بۆنە ئایینییەکان لەخۆدەگرێت.

21 حوزەیران 2026 18:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026