ترەمپ و ئێران؛ هۆشداری نوێ به یهكتر دهدهن!
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بههۆی لێدوانەکانی پزیشکیان و ترەمپ لهبهردهم مهترسیدایه.
لە کاتێکدا دانوستانەکانی ئاشتی لە وڵاتی سویسرا دەستیان پێکردووە، لێدوانی دژبەیەک لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاودەکرێنەوە کە گومان دەخەنە سەر چارەنووسی ڕێککەوتنەکان.
ئهمڕۆ مهسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفڕانسی سیاسەتە دراوییەکاندا ڕایگەیاند، کە سەرجەم بڕگەکانی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە، لە بەرژەوەندی ئێراندایە و دەستکەوتەکانی ئەم دانوستانانە بەم نزیکانە دەردەکەون.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی نیازی نییە چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت و ئامادەن بە شێوەی نووسراویش ئەو بەڵێنە بدەن، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ئێران پاشهكشه له پیتاندنی یۆرانیۆم ناكهین. ههروهها پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد، کە بڕی 6 ملیار دۆلاری بلۆککراوهكهی ئێران لە وڵاتی قەتەر دەگەڕێنرێتەوە بۆ تاران.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا ناچار بووە لە هەڵوێستە توندەکانی پێشووی پاشەکشە بکات و دان بە مافەکانی ئێراندا بنێت. ناوبراو باسی لەوەش کرد، کە پێشتر بڕی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت دراوە بە هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری وڵاتەکە.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تونددا هەڕەشەی لێدانی ئێرانی کرد و ڕایگهیاند، كه ئەگەر ئێران ڕێگری لە گروپە چەکدارەکانی وەک حیزبوڵڵا نەکات لە دروستکردنی کێشە و هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئەمریکا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئێران.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشی ئەمجارەیان زۆر بەهێزتر دەبێت لەو هێرشەی هەفتەی ڕابردوو ئەنجامیان داوە.
ئەم گرژییە نوێیانە لە کاتێکدایە کە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا مەترسییان لەسەر سەرکەوتنی دانوستانە سەرەتاییەکانی نێوان تاران و واشنتن دروست کردووە.