جەبار یاوەر: پێشمەرگە میلیشیاکان نییه
ڕاستییەکان لەبارەی چەککردنی پێشمەرگە لە زاری جەبار یاوەرەوە لێره بخوێنه‌ره‌وه.
ئه‌مینداری گشتیی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی 'چه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه' ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ته‌واوی ده‌نگۆكان ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ جه‌بار یاوه‌ر، فەریقی یەکەمی خانەنشینکراو و شارەزای سەربازی لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، کە تا ئێستا هیچ ناوەندێکی فەرمی عێراق، نە حکومەت و نە پەرلەمان، داوای چەککردنی هێزەکانی پێشمەرگەیان نەکردووە.
یاوەر ئاماژەی بەوە کرد، کە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و بەپێی ماددەی 121 لە بڕگەی 5ی دەستووری عێراق، وەک پارێزەری هەرێم ناسێنراوە.
ئەم شارەزا سەربازییە وتیشی، هەندێک لایەنی سیاسی هەوڵدەدەن ناوی پێشمەرگە لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دوای ساڵی 2014 تێکەڵ بکەن، بەڵام پێشمەرگە مێژووییەکی دێرینی هەیە و ڕۆڵی سەرەکی لە ڕووخانی ڕژێمی پێشوو و شەڕی دژی داعشدا هەبووە.
هه‌روه‌ها هۆشداریشی دا لە تێکەڵکردنی میلیشیاکان بە سوپای عێراق، چونکە ئەمە لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە زیان بە عێراق دەگەیەنێت، بەتایبەت کە عێراق لە ئێستادا بەدەست قەیرانی نەوت و داراییەوە دەناڵێنێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌پێی مادده‌ی 121ی بڕگه‌ی پێنجه‌م له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی شه‌رعی و یاسایی و فه‌رمی ناسێندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی نوێی عێراق به ڕابه‌رایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵمه‌تی چه‌ككردنی گرووپه میلیشیا و چه‌كداره‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه.