پایتەخت

ئیسرائیلییه‌كان پێیان وایه‌ ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه‌

ئیسرائیلییه‌كان پێیان وایه‌ ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه‌
کورتە

92%؛ ژماره‌یه‌ك كه‌ كۆتایی به‌ متمانه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌هێنێت.

 ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ لەناو کۆمەڵگەی ئیسرائیلدا دەریدەخات کە زۆرینەی هەرە زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان تاران و هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا سەرکەوتوو بووە.

 

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی (Russia Today) ده‌قی ڕاپرسییه‌كی 'زانکۆی عیبری و پەیمانگەی ئاجام'ی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، كه‌ 92%ی ئیسرائیلییەکان لەو بڕوایەدان کە ئێران وەک براوە لە جەنگەکە هاتووەتە دەرەوە.

 

ئەم ڕاپرسییە کە لەسەر 3644 کەس ئەنجام دراوە، ئاشکرای دەکات کە 83%ی بەشداربووان پێیان وایە جەنگەکە ئاسایشی ئیسرائیلی لە مەودای درێژدا لاواز کردووە و 86%یش تێچووی جەنگەکەیان بە نەرێنی وەسف کردووە.

 

ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی دەستکەوتی گەورەی لە دانوستانەکاندا بەدەست هێناوە و بڕی 6 ملیار دۆلاری بلۆکەکراو دەگەڕێتەوە بۆ تاران.

 

لە بەرانبەردا، هەرچەندە بنیامین نەتانیاهۆ باس لە سەرکەوتنی گەورە دەکات، بەڵام 73%ی ئیسرائیلییەکان بڕوا بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان ناکەن.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لێدانی توندی ئێران دەکات ئەگەر گروپە چەکدارەکان ڕانەگیرێن، بەڵام ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەریدەخات کە ئیسرائیلییەکان نەک هەر بڕوایان بە سەرکەوتنی سەربازی نییە، بەڵکو 56%یان ئەدای نەتانیاهۆ لە جەنگەکەدا بە لاواز و شکستخواردوو دەبینن.

21 حوزەیران 2026 19:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026