چۆن بەساڵاچووان دەتوانن لە دڵتەنگی بەردەوام ڕزگار بن؟
مژدە خۆشەکە بۆ ئەوانەی بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن.
بۆیەکەمجار چارەسەرێکی گشتگیری خەمۆکی تایبەت بە کەسانی بەساڵاچوو دۆزرایەوە و نەک تەنها دۆخی دەروونی، بەڵکو کاریگەری لەسەر جەستەی کەسی تووشبووش دەبێت.
کۆمەڵێک زانای هیندستان، لە توێژینەوەیەکی نوێدا چارەسەرێکی نوێیان بۆ نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لای بەساڵاچووان دۆزییەوە، توێژینەوەکە بە بەشداری 58 کەسی سەروو تەمەن 60 ساڵان ئەنجامدرا، کە بەدەست کێشە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن.
لەڕێگەی پێدانی دەرمانی "تەواوکەری پرۆبایۆتیک" بە نیوەی ژمارەی بەژداربووان و پێنەدانی بە نیوەکەی تر، لەدوای 3 مانگ بۆیان دەرکەوت ئەو بەشەی دەرمانەکەیان بەکار هێناوە باروودۆخیان باشتر بووە.
لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە جگە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەکاربەران توانای بەرگری جەستەیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێز بووە و توانای ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشیەکانیان زیاتر بووە.
نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ یەکێکە لە و كێشانەی بەساڵاچووان ڕووبەرووی دەبنەوە بەکۆمەڵە شێوازێکی جۆراوجۆر وەک: خراپی باری دەروونی، لاوازبوونی جەستە و پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان، دڵتەنگی بەردەوام، کەم خەوی، هەست کردن بەتەنیای....هیتد.