عەلی زەیدی: مووچە کوردستان کێشەی نەماوە
کێشەی مووچە کۆتایی هات؛ نوێترین پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێم گەیشت.
لە دوایین پێشهاتدا سەرۆکوەزیرانی عێراق مژدەی کۆتایی هاتنی سەرجەم ئەگەرەکانی بەردەم خەرجکردن و ناردنی مووچەی هەرێم دەدات.
ئەمڕۆ حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەموو مانگەکان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە و عێراق پەنا بۆ قەرزی دەرەکی نابات.
هەر بە گووتەی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، وا بڕیارە لە ناوەڕاست یان کۆتایی مانگی تەممووز سەردانی ئەمریکا بکات، پێش سەردانەکەش هەموو وەزارەتەکان هەڵدەبژێردرێن.
لە سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتن، چەندین دۆسیە و مەلەفی ئابووریی گرنگ لەخۆدەگرێت و لە یاسای بودجەی گشتی 2027 پرسی وزە و کارەبا پرسی سەرەکی دەبێت.