پایتەخت

کوردێک بووە باشترین پزیشکی رووسیا

کوردێک بووە باشترین پزیشکی رووسیا
کورتە

پزیشکێکی کورد بەهۆی داهێنانێکییەوە لە رووسیا خەڵاتی شکۆمەندی باشترین پزیشکی ساڵی پێبەخشرا.

دکتۆر رۆنی بەها مایی، وەک تەنیا پزیشکی کورد، توانی مێژوویەک بۆ خۆی و گەلی کورد تۆمار بکات و خەڵاتی شکۆمەندی "باشترین پزیشکی رووسیا بۆ ساڵی 2026" بەدەستبهێنێت، ئەم دەستکەوتە پزیشکییە دوای داهێنانی چارەسەرێکی شۆڕشگێڕانە دێت بۆ یەکێک لە ئاڵۆزترین نەخۆشییەکانی مێشک لە منداڵاندا.

لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە مۆسکۆ، کە تێیدا جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری تەندروستیی رووسیا ئامادە بوون، خەڵاتی ساڵ بەخشرایە دکتۆر رۆنی و تیمەکەی. ئەم پزیشکە کوردە هاوشانی هەریەک لە (دمتری ریشکەڤە) و (سێرگی گرێلیک)، سەرکەوتووبوون لە پەرەپێدانی تەکنیکێکی نوێ کە تێیدا لە ڕێگەی چاندنی بۆهێڵی تەندروست لە نێو مێشکدا، دەرفەتی ژیانێکی ئاسایی بەو منداڵانە دەبەخشرێتەوە کە پێشتر مەترسی مردنیان لەسەر بوو.

دکتۆر رۆنی و تیمەکەی لە لێدوانێکدا ڕایانگەیاند: "ئەم داهێنانە زانستییە دەبێتە هیوایەک بۆ ڕزگارکردنی هەزاران منداڵ لە مردن، نەشتەرگەرییەکە دەبێت پێش تەمەنی 1 ساڵی ئەنجام بدرێت تاوەکو کۆرپەکە گەشەیەکی سروشتی و تەندروستی هەبێت."

ئەم هەنگاوە نوێیەی پزیشکە کوردەکە و تیمەکەی، وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی پزیشکیی مۆدێرن و چارەسەری نەخۆشییە دەمارەییەکان لە رووسیا و جیهان هەژمار دەکرێت.

21 حوزەیران 2026 10:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026