پایتەخت

ئەسیکۆدا چارەنووسی چەند دەروازەیەکی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە

ئەسیکۆدا چارەنووسی چەند دەروازەیەکی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە
کورتە

هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا، بەغدا دانبنێت بە هەموو دەروازە سنوورییەکان.

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕێکخستنەوەی دۆسیەی دەروازە سنوورییەکان و پاش ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بەردەوامن بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی چەند دەروازەیەکی سنووریی لە هەرێمی کوردستان تاوەکو بە فەرمی بناسێندرێن.

بەگوێرەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لێژنەیەکی باڵ پێکهێندراوە بە بەشداری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بە ئامانجی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم ئەو دەروازە سنوورییانەی هەرێمی کوردستان، کە تاوەکو ئێستا لەلایەن بەغداەوە بە نافەرمی ماونەتەوە.

لێژنەکە لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ ژێرخانی ئەو دەروازانە دەکات و ڕاپۆرتێک دەدەنە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر فەرمی ناساندنی دەروازەکان، بۆ ئەوەی ببنە ناوەندێکی فەرمیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری.

ئێستا دەروازە سنوورییەکانی کێلێ، سەیرانبەند، شوشمێ، پشتە، سەرزێڕ و سێمێڵکا لەلایەن بەغداوە بە فەرمی نەناسرێدراون و ئەم هەنگاوەی هەولێر و بەغدا، کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جووڵەی بازرگانی هەبێت.

21 حوزەیران 2026 11:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026