پایتەخت

کاروباری هاووڵاتییان پەکخرا

کاروباری هاووڵاتییان پەکخرا
کورتە

سبەی مامەڵەی مۆڵەت و تۆمار ڕادەگیرێت

بەهۆی دروستبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە، پرۆسەی ڕاپەڕاندنی مامەڵە لە بەشەکانی مۆڵەت و تۆمار لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، لە پارێزگای دهۆک، قەزای ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی مۆڵەت و تۆمار کە بە سیستمی نوێ کار دەکەن، بە هەمان شێوە مامەڵەی هاووڵاتییان وەرناگرن.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ وێڕای داوای لێبوردن لە هاووڵاتییان، جەخت دەکاتەوە، تیمەکانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە زووترین کاتدا و دواتر ڕای گشتی لە ئاساییبوونەوەی دۆخەکە ئاگادار دەکەنەوە.

20 حوزەیران 2026 23:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026