پایتەخت

ڕێوشوێنی نوێ دژی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە؛ عێراق پابەند دەبێت

ڕێوشوێنی نوێ دژی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە؛ عێراق پابەند دەبێت
کورتە

عێراق ڕازی دەبێت بە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ چاکسازیی دارایی.

عێراق بە ناچاری ڕازیبووە لەگەڵ گرووپی دارایی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی ببێت. 


ئەمرۆ شەممە بەرپرسێکی ئەمریکی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، عێراق بەفەرمی ڕازی بووە بە هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپی دارایی نێودەوڵەتی FATF بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، گەندەڵی و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر، ئەمەش دوای پێداچوونەوەیەکی 2 ساڵە بە سیستەمی دارایی عێراقدا، بڕیاردرا هەنگاوی ئەرێنی لەم بارەیەوە بنرێت.

هاوكات عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕانکاریی بەرفراوان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقدا دەستپێدەکات کە زیاتر لە 100 بەرپرس دەگرێتەوە، ئەم ڕێکارانە بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتە و ئامانج لێی دوورخستنەوەی ئەو کەسانەیە کە لە کارەکانیاندا شکستیان هێناوە یان پەیوەندییان بە گرووپە چەکدارەکانەوە هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا، پرسی سەربەخۆیی بڕیارەکانی حکومەت و دوورخستنەوەی لە هەژموونی هێزە تەقلیدییەکان تاوتوێ کراوە، لەم چوارچێوەیەدا لێکتێگەیشتن کراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پۆستەکانی جێگری سەرۆکوەزیران و ڕەتکردنەوەی پێشنیاری دامەزراندنی وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی، کە بڕیار بوو هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت.

20 حوزەیران 2026 11:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026