پایتەخت

ڕاگەیەندراوی بەپەلەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی

ڕاگەیەندراوی بەپەلەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی
کورتە

دۆسیەی د. عەبدولەتیف ئەحمەد گەیشتە لووتکە؛ ئەوەی نەزاندرابوو درکێندرا!

بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەسەر دۆسییەکەی د. عەبدولەتیف ئەحمەد هاتنە دەنگ و داوای دوورخستنەوەی  دەکەن.

ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و وتاربێژانی شارەکە، نامەیەکی تووند و بەپەلەیان ئاراستەی بەرپرسانی سلێمانی کرد و تێیدا تۆمەتی ئابڕووبەرانە لەسەر بنەمای بەدڕەوشتی، دەستتێوەردانی دەرەکی و بەکارهێنانی دامەزراوە ئەکادیمییەکان بۆ مەرامی تایبەتیی دەخەنە پاڵ د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕابەری سەلەفییەکان و براکانی.

نووسەرانی نامەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵانی ڕابردوودا، دەستێکی دەرەکی نامۆ هێنراوەتە کوردستان و بەشێک لە مزگەوت و ناوەندەکانی خوێندنی ئایینی قۆرخ کردووە.

ئەوان د. عەبدولەتیف بە سەرپەرشتیاری ئەم کارانە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن: "لە ساڵی 2015 لەسەر کێشەیەکی ئەخلاقی لەگەڵ ئافرەتێک بە ناوی (چ)، بووەتە هۆی داخستنی پەیمانگەی زانستە ئیسلامییەکان."

لە بەشێکی تری نامەکەدا، سێ تۆمەتی دیاریکراو ڕووبەڕووی د. عەبدولەتیف و براکانی دەکەنەوە:

1 - د. خالدی برای، کە ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانە، تۆمەتبار کراوە بەوەی پێوەندی لەگەڵ ئافرەتێک بە ناوی (ڕ) هەبووە و ئەو ئافرەتە لەبەردەم ئەنجوومەنی کۆلێژدا سەرکۆنەی کردووە.

2- ئەبوبەکری برای، کە خوێندکاری ماستەر بووە، تۆمەتبار کراوە بە گێچەڵی سێکسیکردن بە ژنە خوێندکارێکی هاوپۆلی خۆی و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی دەنگ و نامەکانی لێکراوە.

3 - خودی د. عەبدولەتیف تۆمەتبار کراوە بەوەی بە پاڵپشتی براکەی، پێوەندی ناڕەوای لەگەڵ کچانی بەشی شەریعە دروست کردووە و تۆماری دەنگی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.

لە کۆتاییدا، مامۆستایان داوا لە بەرپرسانی سلێمانی دەکەن د. عەبدولەتیف و د. خالدی برای بە هەمیشەیی لە مامۆستایەتی زانکۆ، وتاربێژی و پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە و تەواوی ڕێکخراو و ئەکادیمیاکانیان دابخرێن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە لەکەدارکردنی ناوی شاری سلێمانی بگیرێت.

20 حوزەیران 2026 14:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026