پایتەخت

پێشمەرگەیەک لەنێوان ژیان و مەرگدایە

 پێشمەرگەیەک لەنێوان ژیان و مەرگدایە
کورتە

پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا و بۆ ڕزگاکردنی ژیانی، داوای یارمەتی ئاسمانی دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری چۆمان پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا و بە سەختی بریندار بووە، بەرگری شارستانیش هۆشداری لە خراپی تەندروستی دەدات.

ئەمڕۆ شەممە ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، پێشمەرگەیەک کە تەمەنی لە نێوان 40 بۆ 45 ساڵدایە لە شاخ هەڵدێرا و بە سەختی بریندار بووە، بۆ ڕزگارکردنی پێشمەرگەکە، کە لە ناوچە شاخاوییە سەختەکانی گۆمی بێکۆدیان هەڵدێراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داوای هاوکاری ئاسمانی دەکەن.

ڕەوەند هاودیانی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی سەختی و دژواریی جوگرافیای ناوچەکە، 4 تیمی تایبەتی فریاکەوتمان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە، بەڵام گەیشتن بە بریندارەکە ئەرکێکی ئاسان نییە.

گوتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو کە برینداریی ئەو پێشمەرگەیە لە بارودۆخێکی هەستیاردایە و بەهۆی نەبوونی ڕێگای وشکانی گونجاو، ئەگەرێکی زۆر هەیە هێڵی کۆپتەر بۆ گواستنەوەی بەکاربهێنرێت، لە ئێستادا تیمەکان لە هەوڵێکی بێپچڕاندان بۆ ئەوەی پێش تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر، پێشمەرگەکە لە مەرگ ڕزگار بکەن و بەپەلە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

20 حوزەیران 2026 12:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026