Banner
پایتەخت

کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد کارەکانی مێردمنداڵانیان دزی؟

کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد کارەکانی مێردمنداڵانیان دزی؟
کورتە

دابەزینی 25%ی هەلی کار؛ هاوینێکی گەرم بەبێ پارە بۆ گەنجان.

کێشەی دەستنەکەوتنی کاری هاوینە بۆ گەنجان و هەرزەکارانی ئەمریکا بووەتە بابەتێکی جێی سەرنج. داتا فیدراڵییەکان دەریدەخەن کە هاوینی ڕابردوو تەنیا یەک لەسەر سێی مێردمنداڵانی تەمەن 16 بۆ 19 ساڵ لە ئەمریکا کاریان دەستکەوتووە، کە بەراورد بە ڕێژەی 60% لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

پسپۆڕانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەلی کار لە ئاستی سەرەتاییدا بەرەو وشکبوونەوە دەچێت و کۆمپانیاکان بەهۆی هەڵاوسان و تێچووی بەرزەوە کەمتر متمانە بە گەنجانی بێ ئەزموون دەکەن، هەروەها زیادبوونی یاساکانی کەمترین مووچە و زیرەکی دەستکرد وایکردووە گەنجانی بێ ئەزموون ڕووبەڕووی کێبڕکێی تووند ببنەوە لەگەڵ کرێکارانی بەئەزموونتر، بەپێی ئامارەکان، دامەزراندنی هاوینەی گەنجان لەم ساڵانەی دواییدا بە ڕێژەی 25% دابەزیوە کە نزمترین ئاستە لەوەتەی دەستکردن بە تۆمارکردنی ئەم داتایانە لە ساڵی 1948 دا.

زۆرێک لە گەنجانی وەک کۆنەر ڤوکێلیچی تەمەن 20 ساڵ، کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە دۆزینەوەی کاری بۆ گەنجان دامەزراندووە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاساکانی ئێستای بازاڕی کار و نەبوونی متمانە بە کاندیدە بێ ئەزموونەکان، دۆزینەوەی سادەترین کاری هاوینەی بۆ ئەوان ئەستەم کردووە.

18 حوزەیران 2026 15:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026