پایتەخت

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکات
کورتە

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ترەمپ و پزیشکیان؛ ئومێد بۆ ئایندەیەکی گەش.

سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، بە فەرمی پێشوازی لە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

 

ئه‌مڕۆ سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی لە پەیامێکدا كه‌ له‌ تۆڕی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.

 

ئەم پێشوازییەی سەرۆکوەزیران دوای ئەوە دێت کە ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، ڕێککەوتنێکی 14 خاڵییان واژۆ کرد.

 

بەپێی بەندەکانی ئەم یاداشتە، هەردوولا پابەند دەبن بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکان، بەتایبەتی لە لوبنان، و ڕێز لە سەروەریی خاکی یەکتر دەگرن.

 

لە ڕووی ئابووری و بازرگانییەوە، ڕێککەوتنەکە بڕیاری کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و لادانی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێرانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا تێدایە.

 

هەروەها، ئێران پابەند کراوە کە هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات، لە بەرامبەردا سندوقێکی نێودەوڵەتی بە بەهای 300 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە تەرخان دەکرێت.

 

18 حوزەیران 2026 14:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026