هاووڵاتییانی خورماڵ داوایهك لە مەسرور بارزانی دەکەن
داواکارییەکی گرینگ لە خورماڵەوە گەیشتە دهستی سهرۆكوهزیران.
کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی خورماڵ پەیامێکیان ئاراستەی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی کرد و تێیدا داوای تەواوکردنی هەنگاوە کارگێڕییەکانی قەزاکەیان دەکەن.
ئهمڕۆ هاووڵاتییانی قهزای خورماڵ له پهیامێكدا ڕایانگهیاند، نزیکەی 3 ساڵ لەمەوبەر بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، خورماڵ کرا بە قەزا و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، کە ئەمەش وەک دەستکەوتێکی گرینگی کابینەی نۆیەم بۆ ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
داواکاری سەرەکی هاووڵاتییانی ناوچەکە ئەوەیە کە بە زووترین کات قائیمقامێک بۆ قەزاکە دابنرێت، تاوەکو ئەو دیدگا و بەرنامە خزمەتگوزارییەی کە مەسرور بارزانی بۆ گەشەپێدانی قەزاکان هەیەتی، لە خورماڵیش بە تەواوی ڕەنگ بداتەوە.
هاووڵاتییان هیوایان زۆرە کە سەرۆکی حکومەت وەک هەمیشە پشتیوانی مافە یاسایی و کارگێڕییەکانی هەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بووە، ئەم داواکارییەشیان بۆ یەکلا بکاتەوە و بە دانانی قائیمقامێک، قۆناغێکی نوێی ئاوەدانی لە خورماڵ دەست پێ بکات.