مەسرور بارزانی سوپاسی خەڵکی هەڵەبجە دهكات
پەیامێکی تایبەت لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی هەڵەبجە.
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی، پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان کرد بۆ هەوڵە بێوچانەکانیان لە دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارێکی خەڵکی کەربەلا بە ناوی ڕوقییە.
ئهمڕۆ سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی له پهیامێكدا رایگهیاند، ئهوهی ڕوویدا ههرگیز نامۆ نییە بە کولتووری مرۆڤدۆستی و بەخشندەیی خەڵکی کوردستان. دەستخۆشی لە پارێزگاری هەڵەبجە و هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی و هەموو ئەو خۆبەخش و کەسانە دەکەم ڕۆڵیان لە دۆزینەوەی تەرمەکەدا هەبوو.
لە پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی ڕووداوەکانی خنکان دەربڕی. هەر بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە ڕێکار و ڕێنماییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان، بەتایبەت لە نزیک ڕووبار و بەنداوەکان توندتر بکەن.
هەروەها داوای لە گەشتیاران و هاووڵاتییان کرد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان، پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتی بن.
ئهم پهیامه دوای ئهوه دێت، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، تەرمی (ڕوقییە)ی تەمەن 11 ساڵ، ئەو کچە گەشتیارە عەرەبەی خەڵکی کەربەلا، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرا. ناوبراو 10 ڕۆژ لەمەوبەر لە سەرچاوەی ئاوی زەڵمدا خنکابوو و دوێنێ تەرمەکەی دۆزرایەوە.