مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
ڕاگەیەندراوی بەپەلەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر دابەشکردنی مووچە گەیشت.
وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی و فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 21-6-2026 تا ڕۆژی پێنجشەممە 25-6-2026 مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەهەمان کاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.