کرێکارێکی بیانی لە زاخۆ خنکا
وردەکاری دۆزینەوەی تەرمێک لە گوندێکی ئیدارەی زاخۆ.
هێزە ئەمنییەکان تەرمی کەسێکی بیانییان لە گوندی تیسانا سەر بە ناحیەی باتێل لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دۆزییهوه.
ئهمڕۆ ئاژانسی هەواڵی شەفەق لهبارهی ڕووداوهكهوه به پشت بهستن به سهرچاوهیهكی حكومی بڵاویكردهوه، ئهو کەسە تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 35 ساڵدایە و پێدەچێت کرێکارێکی بیانی بێت (ئەگەری هەیە بەنگلادیشی بێت) کە پێشتر لە دهۆک یان زاخۆ کاری کردبێت.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ئەو کەسە ویستبێتی بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببەزێنێت، بەڵام بەهۆی نەشارەزایی لە ناوچەکە و نەزانینی مەلە، لە ڕووباری خابووردا خنکاوە و ئاو تەرمەکەی بردوەتە ئەو گوندە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەی وردتر بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی بەردەوامە.