پایتەخت

تره‌مپ دوای واژۆی ڕێككه‌وتنه‌كه‌: ئاسان نه‌بوو

تره‌مپ دوای واژۆی ڕێككه‌وتنه‌كه‌: ئاسان نه‌بوو
کورتە

بۆچی ترەمپ وتی "ئاسان نەبوو"؟ نهێنییەکانی پشت پەردە.

تره‌مپ لە کۆشکی ڤێرسای لە فەرەنسا، واژۆی لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران کرد.

 

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تره‌مپ واژۆی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی 14 خاڵی له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كرد و لە کاتی واژۆکردنەکەدا ڕایگەیاند، گەیشتن بەم ڕێککەوتنە کارێکی ئاسان نەبووە.

ئەم ڕێککەوتنە پاش چەندین مانگ لە گرژیی سەربازی و شەڕ دێت کە لە 28ـی مانگی 2ـی ڕابردوو دەستی پێکردبوو. ئامانجی سەرەکی ئەم قۆناغە، کردنەوەی خێرای گەرووی هورمزە کە ڕێڕەوێکی جیهانییە بۆ گواستنەوەی نەوت و غاز.

سەرەڕای ئەم هەنگاوە، ترەمپ هۆشداری دا کە ڕێککەوتنەکە مەرجدارە و ئەگەر تاران پابەند نەبێت، سوپای ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ بۆردوومانکردنی ناو جەرگەی بنکە و بارەگاکانی ئێران.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژی هەینی دانوستانە تەکنیکییەکان لە جنێفی سویسرا دەست پێ بکەن.

18 حوزەیران 2026 09:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026