کۆشکە بەناوبانگەکەی فەرەنسا دووبارە مێژووی لێ تۆمارکرا
کێ بڕوای دەکرد؟ ئێران و ئەمریکا لە مێژووییترین کۆشکی فەرەنسا ڕێککەوتن.
لە بەناوبانگترین کۆشکی فەرەنسادا، ترەمپ واژۆی لەسەر یاداشتنامەی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێراندا کرد و کۆتایی بە جەنگی چەند مانگەی نێوانیان هێنا.
ئەمڕۆ لە کۆشکی ڤێرسای لە فەرەنسا، کە مێژووەکەی بۆ سەدەی 17ـی زاینیی دەگەرێتەوە، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، واژۆی لەسەر یاداشتنامەی ئاشتی لە نێوان واشنتن و تاراندا کرد.
ماکرۆن بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەر لەم کۆشکەدا لەساڵی 1783 رێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی داگیرکاری فەرەنسادا واژۆکرا و بەفەرمی وڵاتی ئەمریکا سەربەخۆی بەدەست هێنا.
کۆشکی ڤێرسای دەکەوێتە شاری ڤێرسای، کە 25 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری پاریسی پایتەختەوە دوورە، لەلایەن شا لویسی 13ـم لە ساڵی 1623ـی زاینیی سەرتا وەکو هۆتێلێکی بچووک بونیادنرا، دواتر لە ساڵەکانی 1661 بۆ 1715 شا لویسی 14ـم فراوانی کرد و کردی بە کۆشکێکی گەورە و بەشیوەیەکی فەرمی لە ساڵی 1682 وەکو ناوەندێكی سیاسی سەرەکی فەرەنسا داندرا.