ئێران دوای ڕێككهوتن شكستی ئهمریكای ڕاگهیاند
قالیباف: ئەمە ڕێککەوتنی 2015 نییە، ئەمە سەرکەوتنی سەربازییە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باوهڕی وایه كه شێوازی مامەڵەی تاران لەگەڵ واشنتن لەسەر بنەمای دیپلۆماسیی هێزە و ئەم دانوستان و ڕێككهوتنهی ئێستا جیاوازییەکی ڕیشەییان لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 هەیە.
ئهمڕۆ محهممهد باقر قالیباف، سهرۆكی پهرلهمانی ئێران ڕایگهیاند، وڵاتەکەی لە پێگەیەکی بەهێزەوە دەچێتە ناو دانوستانە تەکنیکییەکان و یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە بەڵگەی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا دادەنێت.
بەپێی گوتەکانی سەرۆکی پەرلەمان، لەمەودوا تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا بێبەرامبەر نابێت و ئێران بەپێی یاسای ناو ڕێککەوتنەکە، پارە لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە بەوێدا تێپەڕ دەبن.
قالیباف جەختی کردەوە کە پرسی لوبنان و پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان بوون و کاریگەرییان لەسەر ئاراستەی دانوستانەکان هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن دەستبەجێ سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران هەڵدەپەسێرێت. لە بەرامبەردا، پێویستە تاران لە ماوەی 30 ڕۆژدا گەرووی هورمز بە تەواوی بۆ هاتووچۆی دەریایی بکاتەوە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کەم بکاتەوە.
هەروەها لە یاداشتەکەدا هاتووە کە ئەگەر لە ماوەی 60 ڕۆژدا ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکرێت، ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکانی پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی پلانێکی ئاوەدانکردنەوە بۆ ئابووری ئێران کە بەهاکەی لانی کەم 300 ملیار دۆلار دەبێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهم بهرهبهیانییه ترهمپ لە کۆشکی ڤێرسای لە فەرەنسا به ئامادهبوونی ئیمانوێل ماكرۆن واژۆی لهسهر یاداشتی ئاشتی كرد و له بهرامبهردا مهسعوود پزیشكیان، سهرۆككۆماری ئێران له ئێرانهوه واژۆی لهسهر ڕێككهوتنهكه كرد.