پایتەخت

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و ئێران بڵاودەکرێتەوە

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و ئێران بڵاودەکرێتەوە
کورتە

کۆپییەکی دزەپێکراوی ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران جیهان دەهەژێنێت.


ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، بەپێی کۆپییەکی دزەپێکراوی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە سویسرا واژۆ بکرێت، شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕادەگیرێت و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان دەست پێ دەکات.

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، ئێران دەستبەجێ گەرووی هورمز دەکاتەوە و ڕێگەی پێ دەدرێت بەبێ هیچ سنووردارکردنێک نەوتەکەی بفرۆشێت و واشنتنیش کاردەکات بۆ هەڵگرتنی هەموو سزا سەپێندراوەکانی خۆی و نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر تاران.


هاوکات ناوەڕۆکی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکە ئاماژە بە پێدانی بڕە پارەیەک دەکات بە ئێران بۆ مەبەستی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وڵاتەکەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل زیانی پێکەوتووە. ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کردبوو. کە هیچ بڕە پارەیەک بە وڵاتی ئێران نادەن بەڵام وڵاتانی کەنداو، وابڕیارە نزیکەی 300 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ بۆ تاران دابین بکەن.


هەر بە گوێرەی بەڵگەنامەکە، دەقی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان دەکاتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هاوکات ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆ سەر لوبنان و بنکەکانی حزبوڵڵای لوبنانی لەخۆدەگرێت.


لەبارەی ڕێککەوتنەکەش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە ئێستا لە فەرەنسایە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی گرووپی حەوت، ستایشی ڕێککەوتنەکەی کرد و جەختی کردووەتەوە: ئەگەر بەدڵی نەبێت، دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ شەڕ.

17 حوزەیران 2026 20:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026