پایتەخت

بۆ ماوەی مانگێک لە زانکۆ دوورخرایەوە

بۆ ماوەی مانگێک لە زانکۆ دوورخرایەوە
کورتە

ئەو خوێندکارەی زانکۆکەی کەرکووک بە جلی نیمچەڕووت دەرکەوتبوو بڕیاری دوورخستنەوەی درا.

ئەو کچە خوێندکارەی زانکۆکەی کەرکووک کە بە جلێکی نیمچەڕووتەوە لە ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوونەکەی دەرکەوت بڕیاردرا بۆ ماوەی یەک مانگ لە زانکۆ دووربخرێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆکەی کەرکووک بە نووسراوێکی فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی خوێندکارێکی قۆناغی کۆتایی کۆلێژی پزیشکی ددان دەرکرد، ئەمەش دوای دەرکەوتنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوازێک کە بە "پێشێلکردنی ڕێسا پەروەردەییەکان" وەسف کراوە.

 

زانکۆکە بە نووسراوێکی فەرمی بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی ئەو کچەی کە بە جلێکی نیمچەڕووتەوە دەرکەوتووە بۆ ماوەی 1 مانگ لە خوێندن، سزاکانی زانکۆکە تەنها لە چوارچێوەی کارگێڕیدا نەوەستاونەتەوە، بەڵکو بەپێی بڕیارەکە، زانکۆ داوایەکی یاسایی لە دادگا دژی کچە خوێندکارەکە تۆمار دەکات.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو کچە خوێندکارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا بە جلوبەرگێکی نیمەچە ڕووت دەردەکەوێت و کاردانەوەیەکی تووندی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.

17 حوزەیران 2026 19:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026