پایتەخت

تەرمی پیرۆزی ڕوقییە بە مەراسیمێکی شایستە لە مۆنۆمێنتەوە بەڕێدەکرێت

تەرمی پیرۆزی ڕوقییە بە مەراسیمێکی شایستە لە مۆنۆمێنتەوە بەڕێدەکرێت
کورتە

سبەی لە مەراسیمێکی شایستە و شکۆدار تەرمی ڕوقییە بەرەو کەربەلا بەڕێدەکرێت

پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەی تەرمی ڕوقییە، کچە 11 ساڵانەکەی سەرچاوەی زەڵم لە مەراسیمێکی شایستە و شکۆدار بەڕێ دەکرێت بۆ زێدی خۆی.

 

پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی پیرۆزی ڕوقییە بە مەراسیمێکی شکۆدار و شایستە بە ئامادەبوونی نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێدەکرێت، هەروەها بڕیارە کاتژمێر 07:00ـی بەرەبەیانی پێنجشەممە، تەرمی ڕوقییە ئەو کۆرپە و میوانەی شاری هەڵەبجە، بەرەو زێدی خۆی بۆ کەربەلا بەڕێ بکرێت.

 

پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، مەراسیمەکە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەوە دەستپێدەکات و بەڕێدەکرێت بەرەو قەزای خورماڵ، هەروەها لەوێوە بەڕێدەکرێت بۆ قەزای سەیدسادق پاشان بەیاوەری شاندی پارێزگا بەڕێدەكرێت بەرەو زێدی خۆی لە شاری کەربەلای پیرۆز .

17 حوزەیران 2026 23:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026