پایتەخت

مام ئەحمەد لەو عەرەبە خۆشبوو کە هێرشی کردبووە سەر

مام ئەحمەد لەو عەرەبە خۆشبوو کە هێرشی کردبووە سەر
کورتە

کەسوکاری ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر کەسێکی بە تەمەن لە شاری هەولێر داوای لێبوردنیان کرد

 دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو، لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر هێرش کرایە سەر پیاوێکی بە تەمەن بەناوی مام ئەحمەد عوسمان و برینداری کرد، پاشان لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا و دەرکەوت کێشەی دەروونی هەیە، ئەمڕۆ کەسوکاری ئەو کەسەی هێرشەکەی کردبوو سەردانی ماڵی مام ئەحمەدیان کرد.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، ئەو هاووڵاتییەی هێرشەکەی کردبوو، لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی شاری ڕوومادییە، دوای ئەوەی کەسوکارەکەی سەردانی ماڵی مام ئەحمەدیان کردووە و داوای لێبوردنیان کردووە، مام ئەحمەدیش بەهۆکاری ئەوەی ئەو کەسە باری دەروونی تەواو نییە، لێی خۆشبووە.


کەسوکاری ئەو هاووڵاتییەی هێرشەکەی کردبوو، ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێشتر نەیانزانیوە ئەو کوڕەیان هاتووەتە هەولێر و دوای ڕووداوەکە پێیان زانیوە و ڕاستەوخۆ هاتوونەتە هەولێر بۆ داوای لێبوردن لە مام ئەحمەد و هەموو خەڵکی کوردستان بکەن.


دوای ئەوەش، مام ئەحمەد عوسمان داوای لێبوردنەکەی قبوڵکردوون بەهۆی ئەوەی پێشتر پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاندبوو کە ئەو کەسەی پەلاماریداوە باری دەروونی تەواو نییە، سەرەڕای ئەوەی مام ئەحمەد لەو هێرشە برینداربووە بەڵام پێی ڕاگەیاندوون، هەرچەندە غەدری لە من کرد و برینداری کردم، بەڵام لەپێناو خودا بەبێ هیچ بەرامبەرێک لێی خۆشبووم.


ڕۆژی 7ـی حوزەیرانی 2026، دوای بڵاوبوونەویە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تێیدا دەرکەوت کە کەسێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر، ڕێگری لە هاووڵاتییەکی بەتەمەن دەکات. لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و هێرشی دەکاتە سەر، پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند توانیویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن.

17 حوزەیران 2026 19:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026