ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتن
ئەمریکا و ئێران لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتن
ئەمریکا و ئێران لەسەر داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ یەکلاکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان گەیشتنە ڕێککەوتن، ماڵپەڕی Axiosی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە هەردوو وڵات لەسەر 3 تەوەری ستراتیژی و هەستیار لێکتێگەیشتنی کۆتاییان ئەنجام داوە.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی گوتی: "ئێمە تازە ڕێککەوتنێکی گەورەمان ئەنجامدا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە لەگەڵ ئێران، وە ئەوە بەستراوەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە بەڵگەنامەکان کە پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت پێدەچێت واژۆ کردنەکە لە ئەوروپا بێت".
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس چەقی ڕێککەوتنەکە لە دەستپێکردنەوەی دیالۆگی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە دەست پێ دەکات و میکانیزمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکان جێگیر کراوە. هاوکات، دۆسیەی "ئاسایشی دەریاوانی" بەشێکی تری ڕێککەوتنەکەیە، کە تێیدا هەردوولا کۆکن لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکان بۆ گەرەنتی کردنی سەقامگیری و هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا.
لە لایەکی تریشەوە، ئەکسیۆس ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر کاراکردنی میکانیزمێکی تایبەت بۆ ئازادکردنی ئەو داراییە سڕکراوانەی ئێران کە لە بانکە جیهانییەکاندا دەستیان بەسەردا گیرابوو، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نیازپاکی بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان هەژمار دەکرێت.