پایتەخت

کامێرای چاودێری بۆ گەشتیاران دادەندرێت

کامێرای چاودێری بۆ گەشتیاران دادەندرێت
کورتە

کامێرای چاودێری لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا دادەندرێت

پلانێکی نوێ لە ئەحمەدئاوا جێبەجێ دەکرێت؛ بەربەست و کامێرای چاودێری بۆ پاراستنی گەشتیاران دادەنرێت.

تیمەکانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خێرا کردووە بۆ دروستکردنی بەربەست لە چەند شوێنێکی ئاوی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا، هاوکات لە چەند جێگەیەکی گرنگدا کامێرای چاودێری جێگیر کران.

پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەم بەربەستانە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە پاراستنی گیانی گەشتیاران لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، جگە لەوەش ئاسانکارییەکی تەواو بۆ تیمەکانی فریاگوزاری دەکەن لە کاتی گەڕان و بەدواداچوونەکانیاندا بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر حاڵەتێکی دڵتەزێن بکرێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، چوار ڕۆژ لەمەوبەر کچێکی تەمەن 11 ساڵان، بە ڕەگەز عەرەب لە ئاوی سەرچاوەی زەڵم لە ئەحمەدئاوا خنکا و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

12 حوزەیران 2026 14:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026