هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنی نوێ دەکرێت
هەفتەی داهاتوو دەبێتە هەفتەی یەکلاییکردنەوەی پرسە داراییەکان.
کۆبوونەوەی نێوان لێژنەی دارایی هەولێر و بەغدا دەست پێ دەکات، کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسییە داراییانەیە کە تا ئێستا نەتوانراوە یەکلا بکرێنەوە.
حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی هاوبەشیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێناوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، ئەم لێژنەیە بە شێوەیەکی تایبەت کار لەسەر ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا) دەکات.
بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە لێژنەکان کۆبوونەوە و کارە فەرمییەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەست پێ بکەن.